لەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لەدوای نیوەڕۆوە ئەگەری دروستبوونی
لافاو هەیە و هۆشداریی دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
لە دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمرۆوە شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە هەرێمی
کوردستانی گرتوەتەوە و لەمڕۆوە شەپۆلەکە دەبێتە سەرتاسەریی و تەواوی ناوچەکان
دەگرێتەوە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە بڕ و کاریگەریی جیاواز بەردەوامیی
دەبێت.
لای خۆیەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لەمڕۆوە تا بەرەبەیانی سبەینێ ئاسمان زیاتر
هەوراویی دەبێت ، ناوبەناو باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین بەخوڕ
دەبێت، لەگەڵ تەرزەبارین و هەورەگرمە و هەورەبروسکە،
ئەو کەشناسە هۆشدارییشیدا
لەوەی کە مەترسی دروستبوونی لافاوی کاتیی هەیە، بە تایبەت لە کاتەکانی عەسر بۆ شەو
لە لە سنوری دەربەندیخان و
سەیسادق و هەڵەبجەی تازە و هەڵەبجەی کۆن.
لەبارەی پلەکانی
گەرماشەوە ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە، ئەوەش لە
کاتێکدایە کە بزرترین پلەکانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 11 پلەی سیلیزییدا دەبن...
1097 جار خوێندراوەتەوە