نوێکردنەوەی فۆڕمی
مامۆستایانی گرێبەست بەردەوامە و نوێنەری گشتیش دەڵێت دەرفەتە بۆ دامەزراندن.
هەواڵ:KNNC
عەلی ڕەئووف نوێنەری
گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند: لە چەندین پەروەردە گرێبەستی مامۆستایانی گرێبەست
نوێ کراوەتەوە پاڵپشت بە نووسراوی رێنمایی وەزارەتی دارایی ئابووری ژمارە 10ی ساڵی
2019 تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لەدەوای ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشداوە، مامۆستایان بۆ
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، پێویستیان بە دوو کۆپی کارتی نیشتمانییە لەگەڵ پڕکردنەوەی
بەڵێننامە، پڕۆسەکە دەرفەتە بۆ دامەزراندن.
ژمارەی
مامۆستایانی گرێبەست 42 هەزار و 23 مامۆستایە، کە 37 هەزار و 933مامۆستایان سەر بە
وەزارەتی پەروەردەن و چوار هەزار و 100 مامۆستایان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵان.
373 جار خوێندراوەتەوە