نرخی دۆلار بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبوویەوە و لە دوێنێوە نزیکەی هەزار و 500 دینار چووەتەسەر نرخەکەی.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیری نرخی دۆلار
بەردەوامە و ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو 147
هەزار و 500 دینار و دواتر بۆنزیک بە 148 هەزار دینار بەرزبوویەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە
دوێنێ نرخی 100 دۆلار 146 هەزار و 600 دینار بوو، واتا لە دوێنێوە نزیکەی هەزار و
500 دینار چووتە سەر نرخەکەی.
لەگەڵ ئەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی گشتیی بەو جۆرەیە و نرخە فەرمییەکەشی گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتوە، کەچی لە ئاڵوگۆڕگەکاندا نرخەکەی جیاوازە دەچێتە سەرو ئەو نرخەش.
لە سەرەتای ساڵەوە بەهای
دینار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕووی لە ناجێگریی کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوکاتەوە
نزیک بە 5 هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستداوە...
72 جار خوێندراوەتەوە