سەرچاوەیەک لە بەنداوی دەربەندیخان بە KNNی ڕاگەیاند؛ ژنێکی تەمەن 43 ساڵی دانیشتووی سلێمانی، خۆی هەڵداوەتە ناو ڕووباری سیروان و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو باری دەروونی جێگیر نەبووە و ماوەی هەفتەیەک بووە سکاڵای ونبوونیان تۆمار کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دوو ڕۆژ لە چوونە دەرەوەی لە ماڵ، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ناوبراو دۆزراوەتەوە کە خۆی هەڵداوەتە ناو ڕووبارەکە.
ئێستاش ئامادەکاری دەکرێت بۆ گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە بەمەبەستی دەرهێنانەوەی تەرمەکەی.
سلێمانی - بڕیار نامیق
1537 جار خوێندراوەتەوە