جارێکی دیکە نرخی زێڕ مێژووی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 28/01/2026
جیهان
+
-

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دووبارە مێژووی تۆمارکرد.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەریمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەکی 5 هەزار و 259 دۆلاری تێپەڕاند.

 

لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەی 5 هەزار و 179 دۆلاربوو،  4 هەزار و لە سەرەتای ئەمساڵیشدا نری هەر ئۆنسەیەک زێڕ 328 دۆلاربوو، واتا لە کەمتر لە مانگێکدا بە نزیکیی 931 دۆلار چووەتە سەر نرخی هەر ئۆنسەیەک.

 

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخی زێڕ ئێستا بەمجۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 309 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 208 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 153 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 990 هەزار دینارە

2035 جار خوێندراوەتەوە