ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ناوەرۆکی نوێترین ڕیکەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشقی بڵاو کردەوەو رایدەگەیەنێت بەم زوانە بە فەرمی دەقی راگەیەندراوەکە بلاو دەکرێتەوە
هەواڵ: KNN
بە پێی بڵاو کراوەی ڕوانگەی سوری ئەم ڕێککەوتنە
گۆڕانکاری بنەڕەتی لە نەخشەی سەربازی، ئەمنی و ئیداری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی
سووریا (ناوچە کوردییەکان) دەهێنێتە کایەوە.
بەپێی زانیارییەکان ، ڕێککەوتنەکە چەند هەنگاوێکی سەربازیی
هەستیار لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی
کاتی سوریا لە شاری "شەدادی" و
نەچوونی سوپای سووریا بۆ ناوچە کوردییەکان؛ لە بەرامبەردا هێزەکان دەگەڕێنەوە ناو
بنکە و سەربازگەکانی پێشویان.
"هەسەدە" لیستێکی 20 بۆ 25 هەزار
شەڕڤانی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دوو "لیوا"ی تایبەتدا ببنە
بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سووریا، بە مەرجێک تایبەتمەندی و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی هەسەدە
ڕەچاو بکرێت.
لە ڕووی ئەمنییەوە، ئەرکی پاراستنی ناوخۆی ناوچە
کوردییەکان بە هێزەکانی "ئاساییش" دەسپێردرێت. سەبارەت بە سەروەریی
سنوورەکان، بڕیاردراوە دەروازە سنوورییەکان (بە تایبەت دەروازەی سێمالکا)، فڕۆکەخانەکان
و هێڵە سنوورییەکان بە هاوبەشی لە نێوان هەردوولادا بەڕێوەببرێن.
ڕێککەوتنەکە لایەنێکی ئیداریی گرنگیشی هەیە، کە
بریتین لە:
دیاریکردنی پارێزگار و بەرپرسانی باڵا لە وەزارەتەکاندا
لەو کەسایەتییانەی کە "بەڕێوەبەریی خۆسەر" پێشنیازیان دەکات.
پێکهێنانی ئەنجومەنی خۆجێی لە خەڵکی ڕەسەنی
ناوچەکانی (سەری کانیێ و عەفرین) بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری خزمەتگوزاری و کارگێڕی،
وەک هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە.
ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیەی نێوان هەسەدە و حکومەتی
نوێ، دوای شەڕو ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە دێت ئەوەش کارادنەوەی زۆری ناوخۆیی دەرەکی
لێکەوتەوەو بووە هۆی کردنەوەی دەرگای
گفتوگۆ بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی زیاتر و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە بەرژەوەندی
هەردوولای تێدا بێت
5099 جار خوێندراوەتەوە