پێنجوێن؛ بۆ جاری دووهەم نەوت دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 24/01/2026
کوردستان
+
-

لە ڕۆژی دووشەممە دابەشکردنی نەوت لە شارۆچکەی پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە و داوادەکرێت هاووڵاتییان بەرمیلەکانیان لەبەردەم ماڵەکانیان دابنێن و پڕۆسەکە تەواوی شارەکە دەگرێتەوە.


هەواڵ:KNNC


قائیمقاییەتی پێنجوێن هاووڵاتییان لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە ئاگاداریی داوەتە هاووڵاتییان کە ڕۆژی دووشەممە، بۆ جاری دووهەم نەوت بەسەر پێنجوێندا دابەشدەکرێت کە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار دەدرێتە ماڵان، مەرجیشە کارتی زیرەکیان هەبێت.

 

قائیمقاییەت باسی لەوەشکردوە، ئەو گەڕەکانەی لە گەڕی یەکەمدا نەوت وەردەگرن بریتین لە ڕزگاری، شارەوانی، ڕاپەڕین، مامۆستایان و بەرباخ.

 

دەشڵێت: داوامان لە دانیشتوانی خۆشەویستی پێنجوێن ئەوەیە لە کۆڵان و دەرگاکانی خۆیاندا چاوەڕوانی دابەشکردن بکەن، چونکە پڕۆسەکە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە...

29 جار خوێندراوەتەوە