نرخی زێڕ جارێکی دیکە مێژووی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک نزیکە لە 5 هەزار و 600 دۆلار

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 29/01/2026
کوردستان
+
-

بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دەبێتەوە لە 5 هەزار و 600 دۆلار

 

هەواڵ:KNNC

 

زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی پێوانەکانی پێشویی و ئەمڕۆش نرخی هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 5 هەزار و 570 دۆلار.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 4 هەزار و 221 دۆلاربوو، واتا تەنها هەزار و 400 دۆلار لە کەمتر لە مانگێکدا چووەتە سەر نرخی کانزا زەردەکە و بەڕیژەی 27& نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 

نرخی عەیارە جیاوازەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەی لای خوارەوەیە:

 

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 ملیۆنێک و 10 هەزار دینار 
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 ملیۆنێک و 194 هەزار دینار
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24  ملیۆنێک و 356 هەزار دینار

 

 

2269 جار خوێندراوەتەوە