ئیسرائیل قەتەر وەک دەوڵەتێکی دوژمن دەناسێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:05 - 02/02/2026
جیهان
+
-

ئیسرائیل قەتەر وەک دەوڵەتێکی دوژمن دەناسێنێت و دەڵێن قەتەر دژی بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل دەجوڵێتەوە.

هەواڵ:KNNC


یائیر لاپید، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، پرۆژە یاسایەک پێشکەش دەکات بۆ ڕاگەیاندنی قەتەر وەک "دەوڵەتێکی دوژمن" بۆ ئیسرائیل و دەڵێت، ئامانج لەم هەنگاوە جێبەجێکردنی تەواوی سنوردارکردنی یاسایی و ئابوری و ئەمنییە لەسەر قەتەر بەهۆی پشتیوانی لەحەمماس و تەواوی ئەو چالاکیانەی کە وەک دژایەتیکردنی تەلئەبیبن. 

 

لەبارەیەوە سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، وتویەتی،" کە قەتەر سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا وەک وڵاتێکی دوژمن پۆلێن نەکراوە، بەڵام چەندین ساڵە بەشێوەیەکی سیستماتیک دژی بەرژەوەندییە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل کار دەکات، لەوانە پاڵپشتیکردن و پشتگیریکردنی ئەو رێکخراوانەی کە ئیسرائیل بەڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێن دەکات کە گرنگترینیان حەمماسە.    

 

بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە، دەوڵەتی قەتەر بە "دەوڵەتێکی دوژمن" دادەنرێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو یاسایانەی لە ئیسرائیل بەسەر وڵاتانی دوژمندا سەپێنراون جێبەجێ بکرێت. 

پرۆژە یاساکە جێبەجێکردنی هەموو سنوردارییە یاساییەکان لەسەر قەتەر دابین دەکات، لەوانە قەدەغەکردنی هەندێک جۆری پەیوەندی، سەپاندنی دەسەڵاتی ئەمنی زیاتر و ڕێوشوێنی یاسایی و ئابوری دیاریکراو، بەپێی بڕگەکانی یاسای ئیسرائیل سەبارەت بەوڵاتانی دوژمن. 

لاپید جەختی لەوەکردەوە کە پەسەندکردنی یاساکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ داخستنی ئەو بۆشاییە یاساییەی کە چەندین ساڵە هەیەو ئیسرائیل دەتوانێت لەچوارچێوەی یاسایی تەواودا مامەڵە لەگەڵ قەتەر بکات. 

519 جار خوێندراوەتەوە