دوای سەردانەکەیان بۆ دیمەشق لەبارەی سەردانەکە و
کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێت بوونیان لە
دیمەشق ڕەنگدانەوە ڕۆڵی سەرەکییانە لە دۆزی کورد.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی نیشتمانی
کورد لە سوریا-ئەنەکەسە وتویەتی، کۆبونەوەی شاندەکەیان بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، ڕەنگدانەوەی
پەرەسەندنی ئامادەیی سیاسی ئەنجومەنەكەو رۆڵی سەرەکییەتی لە نوێنەرایەتیکردنی دۆزی
کورد لەسەر گۆڕەپانی نیشتمانی سوریا.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا
جەخت لەسەر پێویستی دانپێدانانی دەستوری بە گەلی کورد کرایەوە وەک هاوبەشێکی رەسەن
لە سوریاو زامنکردنی مافە نەتەوەیی و سیاسی و کولتوورییەکانی، بەجۆرێک ببێتە هۆی چەسپاندنی
بنەمای هاوبەشیی نیشتمانی راستەقینە و پاراستنی تایبەتمەندی گەلی کورد لە چوارچێوەی
دەوڵەتێکی یەکگرتوو و فرەیی و دیموکراسی سوریادا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا
باس کردنەوەی ڕێگەکانی دیالۆگی سیاسی جدی کرا، بە جۆرێک پرسی کورد لە پێگەی شیاوی
خۆیدا وەک دۆزی نیشتمانی دادپەروەرانە دابنێت، کە ناكرێت لە هیچ چارەسەرێکی سیاسی
داهاتوودا بۆ سوریا پشتگوێ بخرێت یان پەراوێز بخرێت...
111 جار خوێندراوەتەوە