دوای سێ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە گەورەترین بەڵگەنامە حکومییەکانی مێژووی ئەمریکا و ئاشکرابوونی کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەناو فایلەکانی وەزارەتی داد سەبارەت بە دۆسیەی "جێفری ئێپستین"، بێڵ کلینتۆن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هیڵاری کلینتۆنی هاوسەری، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراویان دا.
بێڵ و هێلاری کلینتۆن بە فەرمی ڕەزامەندییان دەربڕی کە بە شێوەی کەسی و ڕاستەوخۆ لە واشنتۆنی پایتەخت ئامادەبن بۆ پێشکەشکردنی شاهێدی لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان بە دۆسیەی ئێپستین.
ئەم هەنگاوەی ئەم دو هاوسەرە دوای ئەوە دێت کە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەمەش دەیانەوێت ڕێگری بکەن لە دەنگدانێکی نزیکی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیاربوو بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە کۆنگرێس" (Contempt of Congress) لە دژیان پەسەند بکرێت، دوای ئەوەی پێشتر هەوڵیاندابوو لە ئامادەبوون لەبەردەم لێژنەکە خۆیان بەدوور بگرن.
ئەم پێشهاتە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە دۆسیەی ئێپستین دادەندرێت، کە تێیدا ناوی چەندین کەسایەتی باڵای سیاسی و جیهانی تێوەگلاوە.
3151 جار خوێندراوەتەوە