بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای
دیموکرات (هەسەدە) وردەکاریی نوێی لەبارەی هاتنی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی
حکومەتی کاتی سوریا بۆ حەسەکەو قامیشلۆ ئاشکراکرد
هەواڵ: KNN
فەرهاد
شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا،
ئەمڕۆ دەستەیەکی سەرەتایی حکومەتی کاتیی سوریا کە لە 100 بۆ 125 ئەندام پێکهاتوون، بە 15 ئۆتۆمبێلەوە هاتنە ناو شاری حەسەکە، بڕیاریشە سبەینێ گرووپێکی دیکە
بە هەمان قەبارە بچنە ناو شاری قامیشلۆ.
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو هێزانە، فەرهاد شامی
ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کەسانەی هاتوونەتە ناوچەکە خەڵکی پارێزگای (دەرعا)ن،
ئەمەش وەک مەرجێکی سەرەکیی هەسەدە لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەدا جێگیر کراوە.
لەبارەی شوێنی جێگیربوون و شێوازی کارکردنیان،
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕوونی کردەوە: "ئەو هێزانە لە سێ بۆ
چوار شوێنی دیاریکراوی ناو سەنتەری شاری حەسەکە جێگیر دەبن. ئامادەبوونیان تەنها بۆ
ماوەیەکی کاتی و دیاریکراو دەبێت، هەروەها لە ژێر چاودێری و بە یاوەری هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی کورد) ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن."
فەرهاد شامی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەرکی ئەم هێزانە
سنووردارە و تەنها بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی "یەکگرتنەوە"یە، هەر کاتێکیش
ئەرکەکانیان کۆتایی هات، ناوچەکە بەجێدەهێڵن.
294 جار خوێندراوەتەوە