ئەمڕۆ دابەشکردنی
نەوت لە شارۆچکەی پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە و داوادەکرێت هاووڵاتییان بەرمیلەکانیان
لەبەردەم ماڵەکانیان دابنێن و پڕۆسەکە تەواوی شارەکە دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
قائیمقاییەتی
پێنجوێن هاووڵاتییان لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە ئاگاداریی داوەتە هاووڵاتییان کە ئەمڕۆ،
بۆ جاری دووهەم نەوت بەسەر پێنجوێندا دابەشدەکرێت کە 200 لیترە و بە 104 هەزار
دینار دەدرێتە ماڵان، مەرجیشە کارتی زیرەکیان هەبێت.
قائیمقاییەت
باسی لەوەشکردوە، ئەو گەڕەکانەی لە گەڕی یەکەمدا نەوت وەردەگرن بریتین لە ڕزگاری،
شارەوانی، ڕاپەڕین، مامۆستایان و بەرباخ.
دەشڵێت:
داوامان لە دانیشتوانی خۆشەویستی پێنجوێن ئەوەیە لە کۆڵان و دەرگاکانی خۆیاندا
چاوەڕوانی دابەشکردن بکەن، چونکە پڕۆسەکە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە...
3677 جار خوێندراوەتەوە