نەوتی 30 هەزاریی دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 27/01/2026
کوردستان
+
-

10 تانكەر لەو نەوتە لە عێراقەوە هاتوونەتە سلێمانی و بۆ دابەشکردنی نەوتی 30 هەزاریی و لە هەولێر و دهۆكیش دەستبەدابەشكردنی كراوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و تا ئێستا بەشێکی هاووڵاتییان نەوتی هەرێمیان وەرنەگرتوە کە نرخەکەی 103 هەزار دینارە، لەگەڵ ئەوەشدا لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڕی 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک لە هەرێمی كوردستان دابینكراوە كە بە نرخی 31 هەزار دینار دابەشدەكرێت، ئەو پرۆسەیە لە دهۆك و هەولێر  دەستپێكردووە و لەم چەند ڕۆژەشدا لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

 

تا ئێستا نزیكەی 10 تانکەر نەوت لە بەغداوە گەیشتووەتە سلێمانی هاوكات ئەگەر ئەو بڕە نەوت گەیشتە نزیكەی ملیۆنێك لیتر ئەوا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا...

28 جار خوێندراوەتەوە