دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و زێڕیش سەرو
یەک ملیۆن دینارە.
هەواڵ:KNNC
جیا لە بەرزبوونەوەکی ماوەی ڕابردوو ئەمڕۆ نرخی
دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و گەیشتە نزیکیی 150 هەزار دینار.
هەرچەندە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا هەر 100
دۆلارێک بەرامبەربوو بە 148 هەزار و 100 دینار بەڵام دواتر بوو بە 149 هەزار و 850
دینار، واتا نزیکەی دوو هەزار دینار چووە سەر نرخەکەی لە یەک ڕۆژدا، ئەوەش جیا لەوەی
لە بازاڕدا نرخی دۆلار لە ئاڵوگۆڕگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕگەیەکی دیکە دەگۆڕێت.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕدا لە بەرزییدا
ماوەتەوە و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە بە یەک
ملیۆن و 33 هەزار دینارە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18ش بە 878 هەزار دینارە...
8499 جار خوێندراوەتەوە