لەم هەفتەیەدا زێڕ بەردەوام
بوو لە شکاندنی ڕیکۆرد بهجۆرێك نرخی هەر ئۆنسەیەک گهیشته نزیکەی 4500 دۆلار .
هەواڵ:KNNC
هەروەها زیو گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و هەر
ئۆنسێک 70 دۆلاری تێپەڕاند و لە ساڵێکدا تا ئێستا زیاتر لە 141% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە،
کە لە زۆربەی کانزا بەنرخەکانی دیکەی وەک پلاتینۆم و پالادیۆم باشتر بووە.
ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی
خواست لەسەر سەروەت و سامانی پەناگەی سەلامەت لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لهكاتێكدا
دۆخی ئابوریی جیهان لەناو گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان
و چاوەڕوانییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ئەمریکا گوزهر دهكات.
ئارون سەی، گهوره ستراتیژیستێکی فرە سەروەت و سامان لە کۆمپانیای پیکتێت
دەڵێت: " بهرزبونهوهی خێرای نرخی زێڕ لهبازاڕهكانی جیهان ئەوەمان بیردەخاتەوە
کە نیگەرانییە جیۆپۆلیتیکییەکان و ترسی دابەزینی بەهای دراو یەک ئامرازی پاراستنیان
هەیە، ئەویش زێڕە."
بەپێی پێشبینییەکانی کۆمپانیای JPMorgan، خواست وداواكاری نوێ لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی
بیمەی چینی و کۆمەڵگەی دراوی دیجیتاڵییهوه نرخی کانزا زەردەکە تا کۆتایی ساڵی
2026 بەرەو سەرووی 5055 دۆلارەوە بهرز دهكاتهوه.
549 جار خوێندراوەتەوە