هۆشداریی لە کەوتنی فاشر دەدرێت بەدەستی پشتیوانی خێرا و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی
نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دۆخی شارەکە کۆبوویەوە و بڕیارێکیدا.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی
نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی دۆخی سودان و فاشر کۆبوویەوە، بە زۆرینەی دەنگیش بڕیارێک
پەسەندکرا لەبارەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا-دەعم سەریع.
وه زارەتی دەرەوەی
هاریکاریی نێودەوڵه تی سودان پێشوازی له بڕیارنامه ی ئه نجومەنی مافی مرۆڤ کرد
که ئەو پێشێلکارییه قورسانەی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا و گروپه هاوپەیمانەکانی
له شاری فاشر ئەنجامدراون، له وانه بابەتی نەتەوەیی و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و گولـلەبارانکردنگرتن
و بە زۆرەملێ گواستنەوە، توندوتیژیی سێکسی بەکارهێنانی سێکس وەک چەکێکی جەنگ،
هەروەها وەزارەتەکە جەختی لە
یەکپارچەیی خاکی سودان کردوەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆڵکەر
تورک کۆمسیاری باڵای ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەدا، کوشتار لە فاشر هێندە زۆرە کە
لە ئاسمانەوە وێنەی دەگیرێت، ئەگەر لەسەر زەوییەوە لە بابەتە بڕوانیت، ئەوا دەبینیت
چ کارەساتێک دەگوزەرێت و پشتیوانی خێرا چ کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدەدات.
ئەو کۆمسیارە ئاماژەی
بەوەشدا، چەندین جار هۆشداریی دراوە لە کەوتنی شاری فاشر بە دەستی هێزەکانی پشتیوانی
خێرا، گەمارۆکان خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بەجۆرێک بێدەرەتان و بێحاڵکردوە، کە تەنانەت
خواردنیان دەستناکەوێت و توێکڵی ڕووەک و خۆراکی ئاژەڵان دەخۆن.
بەپێی بڕیارنامەکە لەوانەش
نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) و پسپۆڕی دیاریکراو، بە
مەیدانی لە توانکارییەکان دەکۆڵنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن چاودێری پێشێلکارییەکان بکەن،
مافەکانی مرۆڤ بپارێزن و دادپەروەری بۆ قوربانییەکان مسۆگەر بکەن....
548 جار خوێندراوەتەوە