سوپای بەریتانیا ئاشكرایكرد، ئه‌مرۆ هه‌ینی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر(تالارا) ڕێڕەوی لەناکاوی خۆی بەرەو ئاوە هه‌رێمییه‌كانی ئێران گۆڕی كه به‌گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕده‌بوو.
هەواڵ:KNNC
له‌لایه‌ن سوپای به‌ریتانیا جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ره‌نگه گۆڕینی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له‌پشته‌وه بووبێت.
کۆمپانیای کۆلۆمبیا شیپ كه ئیداره‌ی جموجۆڵی كه‌شتیوانی ده‌كات ڕایگەیاندووە،كه هیچ پەیوەندییه‌كی لەگەڵ کەشتییەکەدا نه‌ماوه و ڕوونیشیکردووەتەوە، كه‌شتییه‌كه بارێکی سووتەمەنی گازۆیلی به‌رزی گۆگردی پێبووه كه به‌نیازبووه له شاریقه‌وه به‌ره‌و سه‌نگاپووره بچێت.
1431 جار خوێندراوەتەوە