نرخی زێڕ لە بەرزیدا ناجێگیرە و لە دوێنێوە زیاتر لە 100 دۆلار گۆڕانکاریی بەسەر نرخی هەر ئۆنسەیەکیدا هاتوە.
هەواڵ:KNNC
نرخی زێڕ ناجێگیرە لە بازاڕەکانی جیهاندا و بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ 2%ی نرخەکەی لەدەستدا.
لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەکی کانزا زەردەکە چوار هەزار و 247 دۆلارە، لە
کاتێکدا ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی گەیشتە چوار هەزار و 378 دۆلار.
هاوکاتی نرخی زێر نرخی زیویش بەردەوامە لە ناجێگیریی و هەر ئۆنسەیەکی بە 52
دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 21
کە زۆرترین خواستی لەسەرە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 861 هەزار دیناری
عێراقییە...
6744 جار خوێندراوەتەوە