شەپۆلی بارانبارین
بەردەوام دەبێت و دەستەی کەشناسیی عێراق لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە هۆشداریی دەدات.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسیی عێراق
زانیارییە نوێیەکانی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شەپۆلی
بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشیوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەشناسیی عێراق
ئاماژەی بەوەداوە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان شەپۆلەکە بەهێزترین دەبێت بەراورد
بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و لە هەندێک شوێن دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، بەپێی
ڕاگەیەندراوەکە، لە نزیک دۆڵ و چەمەکان
لافاوی بەهێز و بەخوڕ و مەترسیدار دروست دەبێت بۆیە دەبێت بە ئاگاییەوە مامەڵە بکرێت.
بەپێی ڕاگەندراوەکەی
کەشناسیی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەمڕۆوە دەستپێدەکات و سبەی دووشەممەش
تەمێکی چڕ دروسدەتبێت و کە مەودای بینین بەڕێژەیەکی بەرز کەمدەکاتەوە و داوای لە
هاوڵاتییان کردوە بە وریاییەوە کاروبارەکانیان ڕایی بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ
ئەمڕۆ بەزرترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەزرترینی لە گەرمیانە
کە 22 پلەی سیلیزییە ، نزمترینیشی لە حاجی ئۆمەرانە کە 7 پلەی سیلیزییە، کەرکوک 21
پلە، هەولێر و هەڵەبجە 20 پلە، سلێمانی 19 پلە و دهۆک 18 پلەی، سیلیزیین...
2847 جار خوێندراوەتەوە