وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ، حكومه‌تی
ئه‌مریكای به‌توندی له‌فرۆشتنی چه‌ك به‌تایوان ئاگادار كرده‌وه.
هەواڵ:KNNC
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین
لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا بە توندی دژایەتیی په‌كینی بەرامبەر بە گرێبەستی
نێوان واشنتن و تایپیه پیشانداو ڕایگەیاند، کە بەهای ئه‌و گرێبه‌سته 330 ملیۆن
دۆلارە ه به‌و پێیه‌ش چه‌ك به‌تایوان ده‌فرۆشرێت.
وتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی چین جه‌ختیكرده‌وه فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە
بە تایوان پێشێلکردنی بنەمای یەکپارچەیی خاكی چین و سه‌روه‌ریه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و لێدوانه‌وه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دوای ئه‌وه‌هات هه‌رئه‌مرۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،
واشنتۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به تایوان بە بەهای
330 ملیۆن دۆلار .
ئەمە یەکەم ڕێککەوتنە كه ئه‌مریكا لەگەڵ ئەو دوورگەیەدا لە دوای گەڕانەوەی
ترەمپ بۆ کۆشکی سپی ئه‌نجامی ده‌دات "هەرچەندە واشنتۆن دان بە خواستی دوورگەکەدا
نانێت بۆ خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی، بەڵام ئەمریکا بە یەکێک لە گەورەترین دابینکەرانی
چەک و کەلوپه‌لی سەربازی بۆ تایوان دادەنرێت.
190 جار خوێندراوەتەوە