نەوت دابەشدەکرێت و
نرخەکەی تەنها 15 هەزار دینارە.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ دانیشتوانی چەمچەماڵ
نەوت وەردەگرن، یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵی لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و
هاووڵاتییانی ئاگادرا کردەوە لە شێواز و چۆنییەتی پڕۆسەکە.
یەکەی سوتەمەنی
چەمچەماڵ ئاگاداری داوە لەوەی کە دابەشکردنەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە فۆڕمی
خۆراکییان سەر بە کەرکوکە و لەمڕۆوە نەوتیان پێدەدرێت، بڕی نەوتەکە 100 لیترە و
نرخەکەی 15 هەزار دینارە.
یەکەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، پێویستە ئەو کەسانەی نەوتوەرگرتن دەیانگرێتەوە، لەبەردەم فەرمانگەی
ئاوی ناحیەی شۆڕش ئامادەبن و کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکیی سەرۆکخێزانەکەیان
پێبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بەرپرسیارە لە پڕۆسەکە، دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردوە و نرخەکەی سەروو 100 هەزار دینارە...
4669 جار خوێندراوەتەوە