ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕوحوڵڵا
نەجەبات، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند؛هەر
هێرشێکی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەڕێکی کورتی شەڕی لێناکەوێتەوە، بەڵکو
"جەنگی کۆتایی" ده‌بێت كه‌تیایدا قه‌واره‌ی ئیسرائیل به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
هەواڵ:KNNC
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
كه به‌ره‌ی به‌رخودان (مقاوه‌مه) لە ئێران، لوبنان، یەمەن و عێراق ئاستی ئامادەیی
خۆیان بۆ ئاستێکی بێ وێنە بەرزکردووەتەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلانی ناوچەکە و خۆئامادەکردن
بۆ هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره،
ڕەنگە لە قۆناغەکانی ڕابردوودا و له‌كاتی رووبه‌رووبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕووبەڕووی
هەندێک کەموکوڕی بوونه‌ته‌وه، بەڵام دوای ئەو پێشهاتانەی لە پێکهاتەی بەرخۆدان لە
ناوچەکەدا بەدیکران، گومانی تێدا نییە کە هەر هەڵەیەکی نوێ کە ئیسرائیل ئەنجامی
بدات، شەڕی داهاتوو دەکاتە شەڕی کۆتایی خۆی.
131 جار خوێندراوەتەوە