هەسەدە بۆ چەکدارانی حکومەتی سوریا: لە هێرشەکانتان ناترسین و وەڵامدەدەینەوە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 16/11/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە دەڵێت: لە هیچ هێرشێک ناترسین و وەڵامدەدەینەوە داواش دەکات حکومەت و پشتیوانانیان کۆنترۆڵیان بکەن.

 

هەواڵ:KNNC


هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەدوای هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆسەر هێزەکانیان لە ناوچەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: چەکدارانی لایەنی حکومەت ناپاکییان کردوە هێرشیان کردوەتە سەر شەڕڤانانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە.

 

هەسەدە: چەکدارانی سەربە حکومەتی سوریا درۆن و چەکی قورسیان بەکارهێناوە، لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانمان برینداربوون.

 

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ماماڵەی چەکدارانی حکومەت بێباکانەیە و گوێ بە ئاساییشی ناوچەکە و خەڵک نادەن، هەسەدەش هیچ جۆرە هێرش پەلامارێک بێوەڵام ناهێڵێتەوە، دڵنیاییشی داوە لەوەی کە بە توندی وەڵامی گونجاوی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیان و ئاسارمیی خەڵک بشێوێنێت.

 

لە کۆتایی پەیەماکەدا هێزەکەی ڕۆژئاوای کوردستان داوای لە پاڵپشتیکەرانی چەکداران کردوە، کە گروپە چەکدارەکانیان کۆنترۆڵبکەن و واز لە مامەڵەی نابەرپرسیارانە بهێنن و کە بوونەوە هۆکاری تیکدانی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەکە...

332 جار خوێندراوەتەوە