ئه‌و دوو هاوسه‌ره كورده‌ی
زه‌مینه سازییان بۆ واڵا بوونی ئه‌مریكا به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سوریادا كرد خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن
هەواڵ:KNNC
هه‌ریه‌ك له‌تاریق نیعمۆو
یاسمین نیعمۆ دوو چالاكوانی سیاسی و ئابوری كوردی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانن كه‌ساڵانێكی
زۆر له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژین و رۆڵیان هه‌بوه له‌ئاسانكاریكردنی گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی نوێی سوریا و داڕێژەرانی
سیاسەتی ئەمریکا به‌تایبه‌تیش ئه‌و دیداره‌ی له‌نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و برایان
ماست سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، كه لە تشرینی
دووەمی 2025 به‌ڕێوه‌چوو.
دیسان رۆڵیان ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌تایبه‌تیش
یاسمین نیعمۆ رۆڵیان هه‌بوو له‌هه‌ڵپه‌ساردنی سزاكانی ئه‌مریكا كه له‌ساڵی 2020ه‌وه
به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێنراون.
یاسمین نیعمۆ سه‌رده‌می منداڵی له سوریا به‌سه‌ربردوه به‌ر
له‌وه‌ی بچێتە ئەمریکا و لە ویلایەتی فلۆریدا
نیشته‌جێ ببێت" هه‌رچی هاوسه‌ره‌كه‌شیه‌تی كه تاریق نیعمۆیه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ
یاسمین به‌ر له‌وه‌ی تێكه‌ڵ به‌كایه‌ی سیاسی ببن تۆڕێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ئه‌مریكا دروستكرد
بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وندی سوری له‌و وڵاته.
3179 جار خوێندراوەتەوە