هەرێمی کوردستان؛ ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک کارادەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 10/11/2025
کوردستان
+
-

لەبارەی پسوڵەی خۆراکەوە ئاگاداریی دەدرێتە هاووڵاتییان و لەمڕۆوە تا 10 ڕۆژ دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.


هەواڵ:KNNC

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گەستیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک کارا دەکرێتەوە و ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر خۆیان تۆمارنەکردوە دەتوانن لەو ماوەیەدا خۆیان تۆماربکەن.

 

ئاماژەی بەوەشدا ئەم 10 ڕۆژە تا 20ی مانگە و درێژکراوەی قۆناغی یەکەمە، لەپاش ئەوەش قۆناغی دووهەم دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن زانیاریی دیکە بۆ پسوڵەکانیان زیادبکەن.

 

لەبارەی قۆناغی دووهەمەوە نەوزاد شێخ کامیل وتویەتی، لەو قۆناغەدا خزمەتگوزارییە بەردەستەکان تۆمارکردنی ناوی مناڵ و گواستنەوەی بریکار یاخود شار، هەروەها تۆماری هاوسەرگیری نوێن...

4634 جار خوێندراوەتەوە