دۆناڵد ترەمپ خوازیارە بەزوویی سعودیە بچێتە نێو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە و
دەڵێت: بابەتەکە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان باس دەکات.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دیدار لەگەڵ
شازادەی جێنشینی سعودیە و چەندین بابەتی گرنگی لەگەڵ تاوتوێ دەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە هیواخوازە سعودییە بە زوویی بچێتە ناو ڕێککەوتنی
ئیبراهیمەوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، بێگومان بابەتەکانی
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ڕیاز و تەلئەبیب لەگەڵ بن سەلمان باس دەکات.
سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی، سعودیە
دەیەوێت فڕۆکەی جەنگی F-35 و چەندین جۆری فڕۆکەی جەنگیی بکڕێت و ئەویش وەک سەرۆکی ئەمەریکا لێکۆڵین لە
بابەتەکە دەکات.
بڕیارە لە 18ی
ئەم مانگەدا کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە، دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و بن
سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و پەیوەندییەکانی نێوان
هەردوولا تاووتوێ بکەن....
231 جار خوێندراوەتەوە