بزوتنه‌وه‌ی سادقون ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌و یه‌كێتیش بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كاندید ده‌كات
هەواڵ:KNNC
عه‌لی غانمی ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سادقون له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند؛ بزتنه‌وه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌و
ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه به‌ده‌ستی هێناون ده‌نگی راسته‌قینه‌ن.
وتیشی ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
پێكبهێنرێت.
به‌وته‌ی غانمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ده‌ست سوننه‌كان و پۆستی سه‌رۆك
كۆماریش له‌ده‌ست كورددا ده‌مێنێته‌وه‌و ئاشكراشیكرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به‌نیازه بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید بكات و جه‌ختیشیكرده‌وه،
كه هیچ لایه‌نێك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت خۆی
توشی سه‌ركێشیی سیاسی بكاته‌وه.
2167 جار خوێندراوەتەوە