یەکەم بارانبارینی سەرتاسەریی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسێکیش دەڵێت: لە هەندێک ناوچە پەڵە بدات
هەواڵ:KNNC
تا ئێستا 50 ڕۆژ لە وەرزی پاییز تێپەڕیوە و تا ئێستا هیج بارانیکی
سەرتاسەریی لە هەرێمی کوردستان نەباریوە، لەوبارەیەوە لوقمان موفتی شارەزای بواری
کەشناسیی ڕایگەیاند: یەکەمین شەپۆلی بارانبارینی سەرتاسەریی و گشتگیر بۆ ناوچەکانمان لە شەممە
و یەکشەممەی داهاتوو جێگیربووە و بۆ ڕۆژانی دواتریش ئەگەری ڕیژنەباران هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، بارانبارینەکە بە زۆری ناوچەکانی دهۆک و
بادینان و ناوچەشاخاوییەکان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری دروستبوونی لافاو
هەیە.، دەبێتە بارانی پەڵەش بۆ بەشێکی ناوچەکانمان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی پێشبینییەکان بۆ ئەم دوو ڕۆژە ئاسمان پەڵەهەور و
نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرماش بەمجۆرەیە، گەرمیان و کەرکوک بە 28 پلەی سیلیزیی
بەرزترین پلە و حاجی ئۆمەران بە 18 پلەی سیلیزیی نزمترینە، هەولێر 27 پلە و
سلێمانی و هۆک 25 پلە و هەڵەبجەش24 پلەی سیزلیزیی دەبێت..
3163 جار خوێندراوەتەوە