ئه‌م به‌یانیه چه‌كدارانی حه‌ماس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هیشام سه‌فتاوی
كه چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئازادكراوه ه هه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی
له‌غه‌ززه گوللــــــــــــــه بارانیان كرد.
هەواڵ:KNNC
لایخۆشیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی به‌توندی ئه‌و تاوانه‌یان سه‌ركۆنه
كرد‌و جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه‌حه‌ماس هه‌مو هێڵه‌كانیان له‌پێناو سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌یان به‌زاندوه.
فەتح ده‌ڵێت "بێدەنگ بوون بەرامبەر بەم تاوانانە
بە واتای بەشداریکردنە لە تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان و درێژکردنەوەی په‌رتبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه ئەرکی هەموو هێزە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانە
لە بەرامبەر ئه‌و تاوانه بێزراوه بوەستنەوە،
کە پێچەوانەی بەهاکانی خەباتی نەتەوەیی فەلەستینە و شێوێنه‌ری وێنەی بەرخۆدانی
دادپەروەرانەی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان لەبەردەم
جیهاندا .
هیشام سه‌فتاوی چالاكوان و سه‌ر به
بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح بوه‌و له‌ماوه‌كانی رابردوشدا دوو كوڕی له‌غه‌ززه كوژراون.
11999 جار خوێندراوەتەوە