دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك باران ده‌بارێت و كه‌شناسێكی عێراقییش پێشبینیده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان بارانێكی زۆر ببارێت
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه وەسیق سەلامی، كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند؛ یەکەم شەپۆلی بارانبارینی وەرزی پاییز لە عێراق له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌كات کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
به‌وته‌ی سه‌لامی یەکەم نیشانەکانی شەپۆلی بارانبارینی داهاتوو لە هەینی داهاتوودا دەردەکەوێت و با دەگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات، دواتر باران بارین لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک ناوچە بارانبارینێکی زۆر بەخۆوە دەبینێت، بەتایبەتی لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق. هەندێک ناوچەی باشووریش بارانێکی بەخوڕ بەخۆیەوە دەبینێت
8065 جار خوێندراوەتەوە