زەوییەکانتان بکێڵن
جوتیارێک دەڵێت پەڵەی داوە و لە ناوچە کەمبارانەکانی کوردستان ئەمساڵ نزیکەی 50
ملیم باران باریوە.
هەواڵ:KNNC
شێخ جەمالی کرپچنە
جوتیار و شارەزای بوارەکە لە ناحیەی سەنگاوی سنوری چەمچەماڵ لەبارەی پەڵەدان لەگەڵ
ئەم شەپۆلی بارانبارینە ڕایگەیاند: لەم شەپۆلی بارانبارینە لە 24 کاتژمێردا 26.9
ملیم بارانباریوە بە هێواشیی،
ئەو جوتیارە ئاماژەی
بەوەشداوە، بۆ ئەمساڵ بەکۆی گشتیی 45.3 ملیم بارانباریوە لە سنوری سەنگاو ئەوەش
ڕێژەیەکی باشە بۆ کاری کشتوکاڵ.
بە وتەی شێخ جەمالی
کرپچنە بە بارینی ئەو بڕە بارانە و لەسەرخۆبارینی، بۆ ئەمساڵ پەڵەی داوە.
دڵنیاییشی داوەتە
تەواوی جوتیاران لەوەی بەگومان نەبن لە پەڵە و وتویەتی زەوییەکانیان دابچێنن بە دانەوێڵە
و دەست بە کێڵان بکەن.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ
ئەوەی کە ئەم شەپۆلە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و شەپۆلی دیکەی بارانبارینیش بەم
نزیکانە ناوچەکە دەگرێتەوە...
449 جار خوێندراوەتەوە