محەممەد جەواد زەریف دەڵێت: ئێران هەرگیز شەڕی نەویستوە و بە کەلتور و
هونەر کاریگەرییان لەسەر جیهان داناوە، ئەمەریکا سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی شکستی
هێناوە لە تاکجەمسەرکردنی جیهان.
هەواڵ:KNNC
محەممەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکە
هیچ کات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و نەیویستوە شەڕی جیهان بکات، بەڵکو لەڕێگەی کەلتور و
هونەرەوە کاریگەریی لەسەر تەواوی جیهان داناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک حەمماس و حزبوڵڵا و گروپەکانی مقاوەمە لەدایکبوون
ئێران لەوپەڕی لاوازییدابووە و ئێستاش دەستەواژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەنها
ناو و بیانوە بۆ هەژمونگەرایی لە جیهاندا.
محەممەد جەواد زەریف باسی لە ئەمەریکا و ئەوروپا کردوە و وتویەتی، لە
هەڵوێستی سیاسییدا ئەوروپییەکان لەپێش ئەمەریکاوەن، ئەمەریکا سەرەڕاری هەوڵە
زۆرەکانی شکستی هێناوە لە تاکجەمسەرگیرکردنی جیهاندا.
ئاماژی بەوەش کرد: ئیسرائیل لە پێنجەمین گەڕی دانوستانەکانی نێوان واشتن و
تاراندا، هەموو شتێکی تێکدا بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی و درێژەدان بە
تاوانەکانی.
لە بەشێکی قسەکانیدا وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران وتی، کە ئێران بە هیچ هەڕەشە و گوڕەشە و فشارێک نانەوێت و ڕادەست نابێت، هەمیشە دەرگەی گفتوگۆشی کراوەیە
بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە دانوستان و پێکهاتنە...
88 جار خوێندراوەتەوە