حوسان عه‌فاش
كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌گرته ڤیدیۆییه‌كدا به‌چه‌كێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كوردو
درووزو عه‌له‌وییه‌كان ده‌كرد له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوژرا.
هەواڵ:KNNC
میدیاكانی
سوریا بڵاویانكرده‌وه ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له‌عه‌فاش
كراوه‌و فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه‌و به‌گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه مردوه.
عه‌فاش له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاوكرابوه‌وه سوكایه‌تی به‌كوردو ئه‌وانیتر ده‌كرد و به‌به‌راز ناوده‌هێنان و هێرشی توندی ده‌كرده سه‌ر شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده.
عه‌فاش كه
له‌بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بی دێره‌زوره چووبوه عه‌فرین و له‌نێو ماڵێكی داگیركراوی
كورددا نیشته‌جێببوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوكایه‌تی به‌كوردو كه‌مینه‌كانی تر ده‌كرد،
هه‌ربۆیه سه‌رئه‌نجام خوێنی خۆی كرده كاسه‌وه‌و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه
كوژرا.
3679 جار خوێندراوەتەوە