به‌پێی
راپۆرتێكی (World Population Review) عێراق له‌ڕیزی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له‌پله‌ی
هه‌شته‌مدایه له‌به‌رزی رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشانی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه
.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك لە ڕاپۆرتەکەدا
هاتوه؛ ئوردن لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ڕێژەی جگەرەکێشان و لەسه‌ر
ئاستی جیهانیش له پلەی یازدەهەمدایه، لە پلەی دووەمیشدا لوبنان هاتوه، دوای ئەویش
میسر، جەزائیر، یەمەن، کوەیت و تونس و عێراقیش
پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه به ڕێژەی جگەرەکێشانی مێینە لە عێراقدا
كراوه كه رێژه‌كه‌ی گەیشتووەتە 14%،و به‌وه‌ش
له لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیدایه لە دوای لوبنان (25%) و ئوردن (14.1%). ڕێژەی
جگەرەکێشانی میسر لە 0.3% تێنەپەڕیوە، بەمەش کەمترین ڕێژەی جگەرەکێشان لە جیهانی عەرەبیدا
تۆماركردوه.
سەبارەت بە ڕێژەی
جگەرەکێشان لەنێو پیاواندا، ئوردن پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی 58.4% و میسر
بە ڕێژەی 51.2% و لوبنان بە ڕێژەی 43.3%، عێراق پلەی حەوتەمی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێناوە
بە ڕێژەی 36.9%.
106 جار خوێندراوەتەوە