ماڵپەڕێکی عێراقی
لەزاری ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بەغدا بەڵێن داوە بە
بەردەوامی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات لە بەرامبەر رادەستکردنی 120 ملیار دینارمانگانە
وەکو داهاتی نانەوتی.
هەواڵ: KNN
ئەمڕۆ یەکشەممە شیرزاد
حسێن، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی (البغداد الیوم) ی
راگەیاندوە" دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان ئەرکە داراییەکانی خۆی جێبەجێ بکات،
حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی داوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خەرج
بکات".
شێرزاد حسێن
دەشڵێت "پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی تەمموز و دوای چەند ڕۆژێکیش
مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:
"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمو پابەندبونەکانی جێبەجێکردوە و مانگانە 120 ملیار
دینار دەدرێتە حکومەتی فیدراڵی لەڕوی داهاتە نانەوتییەکانەوە".
دووپاتیشی کردەوە،
"بۆیە هیچ کێشەیەک لە پێدانی موچەی فەرمانبەران بە بەردەوامی نامێنێت و ئەمەش
کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت".
پابەندبونی هەرێمی
کوردستان بە پێدانی 120 ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەکانی مانگانە بە حکومەتی فیدراڵی،
بەشێکە لە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە بۆ دڵنیابون لە ڕۆیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ
دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، دڵنیابون لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە هەستیارە کە
کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بژێوی دانیشتوانی هەرێم هەبوە.
6956 جار خوێندراوەتەوە