نرخی زێڕ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 23/10/2025
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ به‌ره‌و سه‌ره‌ره‌ ده‌چێت و پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ كڕینی زێڕ به‌رده‌وام بێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

کۆمپانیای JPMorgan Chase پێشبینی  ده‌كات  کە نرخی زێڕ بە تێکڕا تا چارەکی چوارەمی ساڵی 2026 بگاته‌ 5055 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک ،ئه‌ویش  بە پشتبەستن بە گریمانەکان سەبارەت بە تێکڕای خواستی وەبەرهێنەران و کڕینی زێڕ له‌لایه‌ن بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان  به‌بڕی  566 تۆن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا.

 

بانكی ناوبراو لە یاداشتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زێڕ لە پێشبینییە درێژخایەنەکانیدا پێگەیەکی بەرزی  ده‌بێت و لەگەڵ بەردەوامی متمانە بە بەرزبوونەوەی نرخه‌كه‌ی به‌ درێژایی ساڵ كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ کەمکردنەوەی ڕێژەکانی سووده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن بانكی یەدەگی فیدراڵی ئه‌مریكا.

 

شێکاران پێیان وایە پێشبینییەکانی کۆمپانیای جەی پی مۆرگان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە سەرەکیەیە کە زێڕ دەیگێڕێت لە پاراستنی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنان لە ناجێگیری بازاڕی جیهانیدا.

 

جه‌ختیشده‌كرێته‌وه‌ کە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی متمانەی وەبەرهێنەران، بە لەبەرچاوگرتنی چاوەڕوانییەکانی کۆمپانیای JPMorgan کە خواستی زێڕ له‌لایه‌ن بانکە ناوەندییەکان بە خێرایییەکی بەهێز بەردەوام دەبێت.

 

لایخۆشیه‌وه‌ کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس گروپ ئینکۆ ڕایگەیاندووە، سەرەڕای دابەزینی نرخی ئەم دواییەی زێڕ، به‌ڵام لەڕووی پێکهاتەییەوە بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامبوونی خواستی بانکه‌ ناوەندییه‌كان و گەشەسەندنی ئارەزووی وەبەرهێنەران لەم کانزایەدا وەکو پاراستنێکی ستراتیژی پۆرتفۆلیۆ.

2022 جار خوێندراوەتەوە