سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، لابردنی ئابڵوقەی تورکیا
بەسەر ئاسمانی سلێمانی کاریگەری تەواو لە شارەکە دروست دەکات و دەبێتە بوژانەوەی
ئابوری .
هەواڵ؛ KNN
عەتا ئەنوەر سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە
ڕوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کاریگەری لەسەر شارەکە دروست دەکات لە
ڕوی گەستیارییەوەو دەشبێتە بوژانەوەی ئابوری ، دەشڵێت، ماوەی سێ هەفتە بۆ چوار
هەفتەی پێویستە تابتوانرێت گەشتەکان دەستپێبکرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەرو زیانێکی زۆریان بەرکەتوە
بەڵام نەبۆتە هۆی داخستنی
دەربارەی ژمارەی
کۆمپانیا و نوسینگە ، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و
گەشتیاری دەلێت، لە
سلێمانی ودەوروبەری 200 کۆمپانیا ونوسینگەو بریکاری گەشتیاری بە پێی ئەو سیستەمانەی هەیە بۆ وڵاتی تورکیا کە کاردەکەن ، نزیکەی 70 کۆمپانیا کاری تەواویان
تەنها لەسەر تورکیا بوە
لەبارەی ڤیزاش ئاماژەی
بەوەشکردوە ، وڵاتی تورکیا ڤیزای پێویستە لە تەمەن 15 ساڵ تاوەکو 50 ساڵ و لە
ئێستادا وەرگرتنی ڤیزا بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر باشترە و ڕەفزبونەوەی ڤیزا کەمترە .
6411 جار خوێندراوەتەوە