ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
و په‌رله‌مانتاری عێراقی ده‌ڵێت : توركیا له‌رێگه‌ی توركمانه‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستله‌كاروباری
ئه‌م وڵاته وه‌رده‌دات به‌تایبه‌تیش له‌كه‌ركوك.
هەواڵ:KNNC
موعین كازمی له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی جدید رایگه‌یاند: حكومه‌ته‌كه‌ی
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌روه‌ری
عیراقی له‌ئه‌ستۆیه به‌تایبه‌تیش له‌پرسی بونی هێزه‌كانی توركیا له‌ناوخاكی عیراق
و به‌جێهێشتنی ئه‌م وڵاته.
به‌وته‌ی كازمی هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌عیراق به‌تایبه‌تیش دوای رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره
و پارتی كرێكارانی كوردستان.
وه‌ك ئه‌ندامه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
ده‌ڵێت: توركیا سه‌رسه‌ختانه به‌رامبه‌ر عیراق وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و گوێ به داواكارییه‌كانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق نادات نه له‌پرسی ئاوداو نه له‌پرسی كشانه‌وه‌ی
سوپاكه‌یان له‌نێو خاكی عیراق بگره له‌و جێگایانه‌ی كه كه‌مینه‌ی توركمانی لێیه
له‌عیراق به‌تایبه‌تیش له‌كه‌ركوك ده‌ست له‌كاروباره‌كانی وڵات وه‌رده‌دات .
وه‌ك كازمی ده‌ڵێت ؛ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
توركیا له‌نێو خاكی عیراق جگه له‌ئاڵۆزكردنی دۆخی ئه‌منی هیچ سودێكی تری نییه‌و سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراقیش
به سوپا‌و حه‌شدو پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانن له‌عیراقدا.
468 جار خوێندراوەتەوە