ڕەشەبایەكی بەهێز ڕو لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:20 - 12/10/2025
کوردستان
+
-

كەشناسێكی هەرێم هەموانی لەهەڵكردنی رەشەبایەكی بەهێز لەسنوری هەردو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگاداركردەوە .

 

هەواڵ؛ KNN

 سالار عەلی كەشناسی هەرێم رایگەیاند: لەرۆژی سبەیەوە 13تشرینی یەکەم ساڵی 2025  خێرای بای باشورو بای باشوری ڕۆژهەڵات زۆر چالاک دەبێت، بەجۆرێك خێراییەكەی  دەگاتە 40 بۆ سەرو 60کم لەکاتژمێرێک دا، ئەم خێراییەی بایە لە سنوری شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجە و ناوچە سنوریەکانیش بە گشتی زۆر چالاک دەبێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشكردوە كە  ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەهۆی زیادبونی خێرایی باكەوە.

5444 جار خوێندراوەتەوە