عێراق ؛ لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار دۆلار له‌سپۆنسه‌ركردنی ریكلامی هه‌ڵبژاردن خه‌رجكراوه‌

KNN : Kurdish News Network
08:18 - 26/10/2025
عێراق
+
-

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا له‌ماوه‌ی مانگێكدا لە ته‌واوی عێراق ملیۆنێک و 424 هەزار و 963 دۆلار بۆ پۆستی سیاسی له‌ پلاتفۆرمه‌كانی سه‌ر به‌كۆمپانیاكه‌یان خەرج کراوە .

لە ئاستی هەرێمی کوردستان كاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرترین پارەیان بۆ پۆستی سیاسی خەرج کردووە.

 

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا لە 24ـی ئەیلوول بۆ 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، پەیجی بزوتنەوەی حقوق (کە سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵایە) لە ئاستی عێراقدا زۆرترین پارەیان لە سپۆنسەری پۆستی سیاسی خەرجکردووە کە بڕەکەی 13 هەزار و 590 دۆلار بووە.

 

هەر لە ئاستی عێراق لە پلەی دووەم پەیجی مەحمود حسێن دێت کە بڕی 12 هەزار و 611 دۆلاری خەرجکردووە، پلەی سێیەم پەیجی بزووتنەوەی حقووق – بەسرە دێت کە بە بەهای 12 هەزار و 577 دۆلار سپۆنسەرییان کردووە.


پەیجی هاوپەیمانیی سقوڕنا بە خەرجکردنی 10 هەزار و 836 دۆلار لە پلەی چوارەم دێت، لە پلەی پێنجەم پەیجی راگەیاندنی هاوپەیمانی سقوڕنا دێت کە بە بەهای 10 هەزار و 836 دۆلار پۆستی سیاسی سپۆنسەر کردووە.


پەیجی بزوتنەوەی حقووق – بەغدا، بە خەرجکردنی 8 هەزار و 984 دۆلار لە پلەی شەشەم دێت، لە پلەی حەوتەم پەیجی هاوپەیمانی سقوڕنا - دیالە دێت کە بە بەهای 8 هەزار و 734 دۆلار پۆستی سیاسی سپۆنسەر کردووە.


پەیجی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پلەی هەشتەمە کە بڕی 8 هەزار و 502 دۆلاری خەرجکردووە، لە پلەی نۆیەم پەیجی نوری ئەحمەد رەحیم شەممەری بەربژێری لیستەکەی سوودانی دێت کە بڕی 7 هەزار و 369 دۆلاری خەرج کردووە، لە پلەی دەیەم پەیجی هاوپەیمانی سادیقون - بەسرە دێت کە باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهیلی حەقە و قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتیی دەکات 7 هەزار و 20 دۆلاری خەرج کردووە.

 

رێژەی خەرجکردنی پارە بۆ سپۆنسەرکردنی پۆستی سیاسی لە ماوەی یه‌ك مانگدا  بەم شێوەیە بووە:

بەغدا
342 هەزار و 573 دۆلار 
نەینەوا
 120 هەزار و 574 دۆلار  
سلێمانی
81 هەزار و 458 دۆلار 
بەسرە
 80 هەزار و 238 دۆلار 
زیقار
 77 هەزار و 290 دۆلار
بابل
74 هەزار و 461 دۆلار
هەولێر
72 هەزار و 570 دۆلار 
نەجەف
71 هەزار و 672 دۆلار 
دیالە
63 هەزار و 318 دۆلار
کەرکووک
48 هەزار و 981 دۆلار
سەلاحەدین
46 هەزار و 660 دۆلار
دیوانیە
46 هەزار و 208 دۆلار 
کەربەلا
44 هەزار و 516 دۆلار
واست
42 هەزار و 24 دۆلار
ئەنبار 
37 هەزار و 643 دۆلار
مەیسان 
35 هەزار و 165 دۆلار 
دهۆک
32 هەزار و 827 دۆلار
موسەننا 
30 هەزار و 844 دۆلار
هەڵەبجە 
3 هەزار و 961 دۆلار

64 جار خوێندراوەتەوە