لە حاڵەتێکی دەگمەندا،تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی جمهوری لە پارێزگای نەینەوا، نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێکی تەمەن 45 ساڵ ئەنجامدا ،کە بەدەست بەردێکی نیو کیلۆگرامیەوە دەیناڵاند.
ئیدارەی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست، دەرکەوتووە کە بەردێکی زەبەلاح لە میزڵدانیدا هەیە، قەبارەکەی نزیکەی 12 سم و کێشی نیو کیلۆگرامە.
ئەمە یەکێکە لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکان لە جیهانداو دەرهێنانی ئەم بەردە بەم قەبارەیە بووەتە حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستی لە جیهاندا.
ئیدارەی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست، دەرکەوتووە کە بەردێکی زەبەلاح لە میزڵداندا هەیە کە قەبارەکەی نزیکەی 12 سم و کێشی نیو کیلۆگرامە.
141 جار خوێندراوەتەوە