نێردە تازەکەی ترەمپ بۆ
عێراق دەڵێت: دەیەوێت عێراق گەورە بکات، پردی پەیوەندییەکانی نێوان واشتنتن و
بەغدادیش بگاتە بەهێزترین.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا نێردە
نوێکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە نوێترین لێدوانیدا پاش هەڵبژاردنی، ئاماژەی
بەوەدا، کە دەیەوێت عێراق گەورەتربکات لە کەرتە جیاوازەکاندا.
مارک ساڤایا ئاماژەی
بەوەشداوە، عێراق لە گەشەی بەردەوامدایە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت و تواناکانی
بێسنورە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا
مارک ساڤایا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق وتویەتی، دەیەوێت
پەیوەدنییەکانی نێوان واشنتن و بەغداد تەواو پتەو و بەهێز بکات و سەقامگیریی و
ئاشتیی بچەسپێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایەیە
هەڵبژاردنی مارک ساڤایا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک نێردەی تایبەتی لە عێراق
تەنها حەوت ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە و پرسەکە کاردانەوەی جیاوازای بەدوای خۆیدا هێنا...
1583 جار خوێندراوەتەوە