هەرێمی کوردستان؛ دابەشکردنی موچە دەستپێکرد

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 27/10/2025
کوردستان
+
-

دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەشێکی زۆری دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

پاش خەرجکردنی زیاتر لە 945 ملیار دینار لالەیەن عێراقەوە بۆ موچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە دەستی پێکرد و بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان، بەشێکی زۆر لە دەستە و وەزارەتەکان لەمڕۆدا موچە وەردەگرن.

 

بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانیی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، و کەسوکاری شەهیدان و ئانفاولکراوان موچە وەردەگرن.

 

 

هاوکات موچەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، پەروەردە و دارایی و ئابورییش دابەشدەکرێت.

 

هەریەک لە دەستەکانی دەستپاکیی و وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵا و دیوانەکانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤیش موچە وەردەگرن.

1231 جار خوێندراوەتەوە