بڕیاره سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەوت هەزار و 500
فەرمانبەر بكرێت بۆ ئهوهی زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت.
هەواڵ:KNNC
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، له
لیدوانێكی رۆژنامهوانیدا ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە تیروپشک بۆ حەوت هەزار و 500 فەرمانبەری
مەدەنی و سەربازیی دەکرێت و سەرجەمیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
بهوتهی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، زەوییەکان دەکەونە
سەر ڕێگای هەولێر- دهۆک و شوێنی زەوییەکانیش زۆر باشن و جهختیشیكردهوه : دابەشکردنی
زەوی بەردەوام دەبێت و ، هەموو فەرمانبەرێکیش زەوی پێدهدرێت، بەڵام بەو مەرجەی پێشتر
سوودمەند نەبووبێت.
2109 جار خوێندراوەتەوە