به‌بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی
عێراق بۆ له‌مه‌ودوا له‌بری كه‌فیل ته‌نیا به به‌ڵێننامه‌یه‌كی دڵنیایی قه‌رزی
خانوبه‌ره ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ هه‌ینی
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق رێنمای ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
كرد بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره بۆ فه‌رمانبه‌ران
كارئاسانی تێدا بكرێت و له‌بری كه‌فیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كی
دڵنیایی ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی
نوسینگه‌ی سودانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی دەرفەتی خاوەندارێتی
خانوو بۆ هاووڵاتیان و چالاککردنی دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی چینی
مامناوەند و کەمداهات و هاندانی سووڕی ئابووری لە کەرتی بیناسازی و بیمەدا، سەرۆکوەزیرانی
ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی
ئەو پێشنیازە بۆ ئاسانکردنی میکانیزمەکانی قەرزکردنی خانووبەرە بۆ فەرمانبەرانی
حکومەت. ئەم پێشنیازە لەلایەن تیمێکی هاوبەشی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
و بانکی ناوەندی عێراق و دیوانی بیمە و نوێنەری بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە ئامادەکراوە.
3234 جار خوێندراوەتەوە