موقتەدا سەدر وەڵامی ئەو
ڕەخنانە دەداتەوە کە لەبارەی هەڵبژاردن لێی دەگیرێت و دەڵێت: هەڵبژاردن لە ئیمان
گرنترە
هەواڵ:KNNC
موقتەدا سەدر ڕێبەری
ڕەوتی شیعیی نیشتیمانیی کە ڕەخنەی لێدەگرن لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا بۆ بڕیاری بەشدارینەکردنیان ڕەخنەی توندیان
دەگرت و ئێستا بۆ بەشداریکردنیان ڕەخنە دەگرن.
موقتەدا سەدر ئاماژەی
بەوەشداوە، کە لەلای ئەو هەڵبژاردن و دەنگدان لەپێش ئیمان و باوەڕەوەن، چونکە
ڕێگەیەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و کۆتاییهێنان بە ستەمکاریی، هیچ شتێک لە
بەرنگاریی ستەمکار و گەندەڵی و گەندەڵەکان گەورەتر نییە.
موقتەدا سەدر: کەسانێک هەوڵدەدەن گومان بخەنە سەر بەردەوامیی
بایکۆت، بەڵام درۆ دەکەن، کەواتە چاوەڕوان بن، من لەگەڵ ئەوانەم کە چاوەڕوانن...
395 جار خوێندراوەتەوە