ئه‌و پیاوه توركه‌ی به‌ناوی خێرخوازییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كردوه‌ته سه‌ر ژنانی سوری له‌لایه‌ن میدیایه‌كی جیهانییه‌وه به‌دواداچونێكی بنكۆڵكاری ده‌كرێت و زۆر زانیاری له‌باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه
هەواڵ:KNNC
به‌پێی به‌دواداچونێكی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی كه ماوه‌ی ساڵێكی خایاندوه ساغبوه‌ته‌وه (سەعدەدین که‌ره گیۆز) كه سەرەتا وەک فریشتەیەک دەرکەوتوه بۆ په‌نابه‌رانی سوری كه "باپیرەی پەنابەران" نابراوه ، كه‌سێكی داوێن پیسه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و ژنه سوریانه‌ی كه هانایان بۆ بردوه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات.
گەڕەکی ئاڵتینداغ له‌ئه‌نقه‌ره كه بە "حەلەبی بچووک" ناسراوە هەزاران پەنابەری سوریای تێدا نیشتەجێ بوه هەربۆیه سەعه‌ده‌دین که‌راگۆز لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێکخراوە خێرخوازیەکەی دامەزراندوه‌وباره‌گاكه‌شی هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه بووه.
كه‌ره‌گیۆز كه فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشیكراوی بانكه له‌لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه‌كاری له‌و جۆره‌ی كردبێت به‌ڵكو یارمه‌تی زیاتر له 37 هه‌زار كه‌سی داوه له‌په‌نابه‌ران .
به‌وته‌ی كه‌ره‌گیۆز ئه‌و ژنانه‌ی كه تۆمه‌تباریان كردوه له‌رابردودا له‌لای پۆلیس سكاڵای له‌دژ تۆماركردون به‌و پێیه‌ی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان كردوه یاخود كاری نایاساییان ئه‌نجامداوه‌و درۆیان به‌ده‌میه‌وه كردوه.
2707 جار خوێندراوەتەوە