نرخی زێڕ دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەکی نزیک دەبێتەوە لە چوار هەزار دۆلار.
هەواڵ:KNNC
بەراورد بە ڕۆژی ڕابردو
ئەمڕۆ نرخی زێر دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی 20 دۆلاری لەدەستدا.
ڕۆژی ڕابردو نرخی هەر
ئۆنسەیەکی زێر چوار هەزار و 100 دۆلاربوو ئەمڕۆش پاش دابەزینی نرخەکە هەر
ئۆنسەیەکی بە چوار هەزار و 80 دۆلارە.
ماوی هەفتەیەک نرخی زێڕ
ڕرو لە دابەزینە، ئەوەش پاش بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی دێت کە هەر ئۆنسەیەکی
بووە چوار هەزار و 378 دۆلار و لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە 300 دۆلار لە نرخی هەر
ئۆنسەیەکی کانزا زەردەکە دابەزیوە.
بۆ ئەمڕۆش نرخی هەر
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 960 هەزار، عەیارە 22 بە 880 هەزار، عەیارە 21 840
هەزار و عەیارە 18 بە 720 هەزار دینارە...
3128 جار خوێندراوەتەوە