بارانبارین لە عێراق دوادەکەوێت و شارەزایەکی بوارەکەش
دەڵێت: لە مانگی داهاتوەوە سەرما و گۆڕانی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
هەواڵ:KNNC
زیاتر لە مانگێک بەسەر وەرزی پاییزدا تێپەڕیوە و تا ئێستا
یەکەم باران لە زۆرینەی شوێنەکانی عێراق نەباریوە، لەوبارەیەوە سادق عەتییە
شارەزای بواری کەشانسیی ڕایگەیاند: مانگی تشرینی یەکەم بۆ عێراق مانگێکی ڕاگوزەرە
بۆ پەڕینەوەی گەرما بەرەو سەرما، دانەبارین لەو مانگەدا شتێکی ئاسایی یە.
ئاماژەی بەوەشدا، کەمبونەوەی نزمەپاڵەپەستۆ لە لە دەریای
ناوەڕاست هۆکاری دانەبارین و وشکی وەرزەکەیە.
بە وتەی ئەو شارەزایە لە مانگی نوێوە سەرمای تەواو ڕوو
لە عێراق دەکات و هەست بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت، بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارە
عێراقییەکانیش 30 بۆ 36 پلەی سیلیزییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان بارانی
پاییزە نەباریوە و تەنها لە هەندێک ناوچە یەکجار بارانێکی کەم باریوە، بۆ ئەم
مانگەش هیچ بارانبارینێک پێشبینی نەکراوە، بەرزترین پلەکانی گەرماش لەنێوان 20 بۆ
33 پلەی سیلیزییدایە.
511 جار خوێندراوەتەوە